١ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٣٨
Source: Mehrnews
مەزڵۆم عەبدی: سوپای سووریا ناتوانێ بێتە یەک گوندی کوردنشین

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا، سوپای سووریا ناچێتە ناو شار و گوندەکانی کوردستانەوە.

 فەرماندەی هەسەدە وتی: ئامانجی ئەم ڕێکەوتنەش چەسپاندنی ئاگربەست و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە.وتیشی: ئێمە ڕێککەوتنەکەمان واژۆکرد.

ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە چەسپاندنی ئاگربەستە. هەڕەشەی گەورەی جینۆساید لە دژی گەلەکەمان هەبوو". هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ڕێگریکردن لێی ئێمە بینیمان کە هێزە نێودەوڵەتییەکان لەو دۆخەدا نەیانتوانی ڕێگری لەم کۆمەڵکوژییە بکەن و ئێمە ئەم ڕێککەوتنەمان کرد بۆ پاراستنی مافەکانی گەلەکەمان”

Your Comment

You are replying to: .
captcha